وشه نامه‌ی کۆمهڵناسییزمان

وشه نامه‌ی کۆمهڵناسییزمان
به مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی په‌یڤ و کوته‌ی زمانناسیی کوردی له‌مه به‌ولاوه حه‌ول ده‌ده‌ین ، یه‌کێک له کتێبه‌کانی مامۆستا پیتر ترادگیل A Glossary of Sociolinguistics که له ساڵی 2003 دا بڵاو بووته‌وه وه‌ربگێڕین و له ڕوانگه دا بڵاوی که‌ینه‌وه.
دیاره وه‌رگێڕانی ئه‌و زاراوه‌یانه وه‌نه‌بێ بێ خه‌وش و که‌مایه‌سی بێ. بۆچوون و پێشنیازی خوێنه‌ره‌وان بۆ وشه‌ی باشتر و مانای وێچووتر له زمانی کوردی دا ده‌توانێ ئه‌و خه‌وش و که‌مایه‌سییانه تێههڵێنهتهوه. به‌و هیوایه‌ی ئێوه‌ش به ده‌م وه‌رگێڕانه‌که وه ئێمه له بۆچوون و پێشنیازی خۆتان ئاگادار که‌ن.
حه‌سه‌نی قازی
سه‌ره‌تا
مه‌به‌ست له نووسینی ئه‌م کتێبه ڕێنوێنییه‌کی سه‌ره‌تایییه سه‌باره‌ت به‌و چه‌مکه سه‌ره‌کی و نێوهندییانه و ئه‌و زاراوه تێکنیکیانهیهی له کۆمه‌ڵناسیزمان دا به به‌ربڵاوی ده‌کار ده‌کردرێن. لێره دا نه‌ک هه‌ر له سه‌ر لکه جۆره به‌جۆره‌کانی کۆمه‌ڵناسیزمان خۆی جه‌خت کراوه‌ته‌وه، به‌ڵکوو له سه‌ر له‌هجه‌ناسی، هه‌م ئی نه‌ریتی و هه‌م ئی نوێباو، و شێوه‌زاره جۆربه‌جۆره کانی زمانی ئینگلیسی ڕاوه‌سته‌مان کردووه، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که جێی سرنجێکی تایبه‌تین بۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی له سه‌ر کۆمه‌ڵناسیزمان کار ده‌که‌ن.. لێکۆڵینه‌وه کلاسیکییه‌کانی کۆمهڵناسیزمانیش لێره دا باسیان لێوه کراوه.هه‌ر وه‌ها، جه‌ختی تایبه‌تیش کراوه‌ته‌وه له سه‌رهێندێک زمانی تایبه‌تی که جێی سرنجی تایبه‌تین بۆ زمانناسانی کۆمه‌ڵناسیزمان، وه‌ک زمانه که‌مایه‌تییه‌کان و، زمانانی پیجن و کرۆیڵ.
وشه‌کان به پێی ڕیزی پیته‌کانی ئه‌لفوبێ هاتوون و به په‌خشانێکی ئاسایی شی کراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کاری لێکۆڵینه‌وه هاسانتر بێ و، ئاماژه‌یه‌کی زۆر و زه‌وه‌ندیش به سه‌رچاوه‌ی دیکه کراوه. ئه‌م کتێبه پێداهاتنه‌وه، نوێکردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی ئه‌و کتێبه‌ی نووسه‌ر واته Introducing language and society ' ناساندنی زمان و کۆمه‌ڵ'ه که له ساڵی 1992 ده‌ستگای چاپه‌مه‌نی Penguin بڵاوی کرده‌وه.
A
Aasen, Ivar بڕوانه زمانی ئاوسباو، زمانی نی نۆرشک
AAVE بڕوانه African American Vernacular English
Abstand languge ( به ئه‌ڵمانی/’apstant / ) زمانی ئابشتاند چه‌مکێکه له لایه‌ن زمان‌ناسی ئه‌ڵمانی کۆمهڵناسییزمان Heinz Kloss وه داهاتووه. شێوه‌زارێکی زمان که به‌سه‌ری خۆی به زمان ێک داده‌ندرێ، تا ئه‌وه‌ی وه‌ک له‌هجه وه‌حیساب بێ، ئه‌ویش له به‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی که له خه‌سڵه‌ته‌کانی زمانیی خۆیدا زۆر جیاوازه له هه‌موو زمانه‌کانی دیکه. ده‌ره‌جه‌ی دووری زمانیی ( به ئه‌ڵمانی ' ئابشتاند' ) نێوان ئه‌و شێوه‌زاره و زمانه‌کانی دیکه ئه‌وه‌نده‌یه که به پێچه‌وانه‌ی زمانه Ausbau وهکان ناکرێ هیچ جۆره قڕه و دمه‌ته‌قه‌یه‌ک بێته گۆڕێ سه‌باره‌ت به پله‌ی زمانی وی. باسک، ئه‌و زمانه‌ی له باکووری ئێسپانیا و ڕۆژئاوای باشووری فه‌ڕانسه قسه‌ی پێ ده‌کردرێ، نموونه‌یه‌کی باشه له مه‌ڕ زمانی ئابشتاند.ئه‌و زمانه به ڕوونی زمانێکی تاقانه‌یه،چونکه له‌هجه‌کانی وه‌یه‌ک ده‌چن. و به ڕوونی زمانێکه تا ئه‌وه‌ی له‌هجه‌یه‌ک بێ، چونکه له ڕووی مێژووییه‌وه خزمایه‌تی له گه‌ڵ هیچ زمانێکی ئوڕووپایی دا نییه، له ڕێزمان، په‌یڤ (vocabulary )، و ته‌له‌فوز کردن دا به ته‌واوی جیاوازه له زمانه دراوسێیه‌کانی واته، فه‌ڕانسه‌یی و ئێسپانیایی – له خواره‌وه عه‌ده‌دی یه‌ک تا پێنج به یه‌که‌وه به‌راورد بکه‌ن.
باسک ئێسپانیای فه‌ڕانسه‌یی
un -uno- bat
deux- dos- bi
trois -tres -hiru
quatre -cuatro -lau
cinq -cinco -bost

له زمانی ئینگلیسی دا هیچ هاوتایه‌کی ئه‌و زاراوه‌یه که به به‌ڕبڵاوی به کار بهێندرێ نییه، به‌ڵام جار جار ' زمان له ڕووی مه‌ودا' وه به کار ده‌هێندرێ.
accent ( ڕاوێژ ) شێوه‌ی ته‌له‌فوز کردنی خه‌ڵک کاتێک قسه ده‌که‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو که‌س که قسه ده‌کا ته‌له‌فوز ده‌کا – هه‌موو که‌س فۆنێتیکس و فۆنۆلۆژی هه‌یه - بۆیه هه‌ر که‌سه‌ی که قسه ده‌کا ڕاوێژی هه‌یه. ڕاوێژی ئاخێوێک ڕه‌نگه به‌وه به‌سترابێته‌وه که ئه‌و له ڕووی جوگرافیاییه‌وه خه‌ڵکی کوێیه ( بۆ وێنه ڕاوێژێکی له‌نده‌نی، ڕاوێژێکی ئه‌مریکایی - هه‌ر وه‌ها بڕوانه Geordie ، Scouse ، Cockney ). هه‌ر وه‌ها ده‌کرێ له به‌ر پاشخانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاخێوبێ ( بۆ وێنه ڕاوێژێکی چینی سه‌ره‌وه، یان، له ئینگلیستان، ڕاوێژێکی RP ( ته‌له‌فوزی وه‌رگیراو) یان ده‌کرێ له به‌ر ئه‌وه بێ داخودا ئاخێو بوومی یه یان نا ( بۆ وێنه ڕاوێژێکی فه‌ڕانسه‌یی، ڕاوێژێکی بێگانه). ڕاوێژ و له‌هجه به ئاسایی وه‌ک یه‌ک وان ( له‌هجه‌ی یۆرکشایر به ڕاوێژی یۆرک شایر قسه‌ی پێ ده‌کردرێ) به‌ڵام زمانناسانی کۆمهڵناسییزمان له بریتانیا جیاوازییه‌ک له نێوان ئه‌و دوو چه‌مکانه دا له به‌ر چاو ده‌گرن چونکه ڕاوێژی RP و له‌هجه‌ی ئینگلیسیی ستاندارد هه‌میشه تێکه‌ڵی یه‌ک نابن.
accommodation ( گونجاندن) بریتییه له‌و پێواژۆیه‌ی که به‌شدارانی قسه‌کردن و دمه‌ته‌قه‌یه‌ک ڕاوێژ، له‌هجه و خه‌سڵه‌ته‌کانی زمانیی خۆیانله گه‌ڵ زمانی به‌شدار یان ئاماده‌بووانی دیکه دا ده‌گونجێنن. تیۆری گونجاندن، به‌و شێوه‌یه‌ی وا له لایه‌ن ده‌روونناسی کۆمه‌ڵایه‌تی زمان Howard Gilesی بریتانیاییه‌وه پێش خراوه، جه‌خت له سه‌ره ئه‌وه ده‌کا که گونجاندن ده‌توانێ یه‌ک له‌و دوو شێوه سه‌ره‌کییه به‌خۆیه‌وه بگرێ: یه‌کسان بوون، کاتێک ئاخێوه‌ران ڕاوێژ یان له‌هجه و هتد.ی خۆیان ده‌گۆڕن بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌ی قسه کردنیان زۆر نزیک بێ له ئه‌وانه‌ی له گه‌ڵیان ده‌دوێن و وه‌ک ئه‌وان بچێ؛ یان ، که که‌متر ئاساییه، به شێوه‌ی دوور کردنه‌وه، ئه‌ویش کاتێکه که ئاخێوان به مه‌به‌ستی زه‌ق کردنه‌وه‌ی دووری کۆمه‌ڵایه‌تی یان نه‌سه‌لماندن و په‌سند نه‌کردن شێوه‌ی قسه کردنی خۆیان زۆر له به‌رده‌نگ و هاونشینهکانی خۆیان دوور ده‌خه‌نه‌وه. به ئاسایی گونجاندن له تێکه‌ڵاوی و کرده‌وه‌ی ڕوو به ڕوو دا ڕوو ده‌دا.
accountability (وڵامدانه‌وه) پرێنسیپی پرێنسیپێک که William Labov ڕایگه‌یاندووه که جه‌خت ده‌کاته‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی سه‌باره‌ت به ڕوودانی جۆره‌یه‌ک له هۆکاری بگۆڕی زمانیی ئاماده ده‌کرێن ده‌بێ ڕاپۆرتی ڕوونهدانیشیانیان له گه‌ڵ دابێ.
acrolect ( به‌رز له‌هجه) شیوه‌زار یان لێکت ێک که له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له زنجیره‌یه‌کی له‌هجه‌یی کۆمه‌ڵایه‌تی دا شیوه‌زاری هه‌ره به‌رز، و هه‌ره به پرێستیژه. شێوه‌زاره‌کانی که ده‌که‌ونه خواره‌وه‌تری زنجیره‌ی زمانیی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له ڕووی پله‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به mesolects (نێوان له‌هجه) وbasilects (بن له‌هجه) به نێوبانگن. ئه‌و زاراوه‌یه به کرده‌وه له کاتی قسه کردن له سه‌ر هه‌لومه‌رجی کۆمهڵناسییزمانیی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کانی زنجیره‌ی دوای – کرۆێڵ باوه وه‌ک جاماییکا، که له‌وێ ئینگلیسیی ستاندارد acrolect ) به‌رز له‌هجه )، کرۆێلی جاماییکایی basilect ( بن له‌هجه) ، و ئه‌و شێوه‌زارانه‌ی که له ڕووی زمانییه‌وه له پله‌ی نێوه‌ڕاست دان mesolects ( نێوان له‌هجه)ن.
act of identity ( کرده‌وه‌ی خۆ ناساندن) به پێی بۆچوونی زمان‌ناسی کۆمهڵناسییزمان ی بریتانیای Robet LePage، هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کی قسه کردن که له لایه‌ن تاکێکه‌وه ده‌کردرێ کرده‌وه‌یه‌کی خۆ ناساندنه. له هه‌ر هه‌لومه‌رجێکی له به‌رچاو گیراو دا، ئاخێوان له نێو کۆمه‌ڵێک شێوه‌زاران دا که ده‌یانزانن و له هه‌مبانه‌ی زمانیی یان داهه‌یه به پێی ئه‌وه‌ی که بیانه‌وێ خۆیان به چ جۆره ناسێنه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی یان که‌سایه‌تی وێنا بکه‌ن هه‌ڵده‌بژێرن. به ده‌ستبژێر کردنی ته‌له‌فوز کردنێک یان شێوه‌یه‌کی ڕێزمانی یان وشه‌یه‌ک که ئی گرووپێکی تایبه‌تییه له کۆمه‌ڵ دا و به‌ڕه‌مزی داده‌ندرێ، ئه‌وان ناسێنه‌ی خۆیان وه‌کوو ئه‌ندامێکی ئه‌و گرووپه کۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌رده‌بڕن. گونجاندن هه‌م به شێوه‌ی یه‌کسان بوون و هه‌م به شێوه‌ی دوور کردنه‌وه ده‌کرێ وه‌کوو کرده‌وه‌یه‌کی خۆ ناساندن لێک بدرێته‌وه.
actuation problem (گرفتی ده‌ستپێک) یه‌کێک له ژماره‌یه‌ک له‌و گرفتانه‌ی زمان‌ناسی کۆمهڵناسییزمان ی ئه‌مریکایی William Labov ئاماژه‌یان پێ ده‌کا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ لێکۆڵینه‌وه‌ی گۆڕانی زمانی له چوار چێوه‌ی secular linguistics ( زمانناسیی به‌رچاو) دا. گرفتی ده‌ستپێک ئه‌و گرفته‌یه که زمان‌ناسان هه‌یانه له شیکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی دا که له سه‌ره‌تاوه بۆچی گۆڕانێکی زمانی وه‌گه‌ڕ ده‌که‌وێ. زمانناسیی مێژوویی له‌وانه‌یه بوارێکی ته‌واو باش بێ بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی گۆڕانه ده‌نگییه‌کان یان گۆڕانه ڕێزمانییه‌کان، به‌ڵام بۆچی گۆڕانه‌کان ده‌ست پێده‌که‌ن له کوێ و که نگێ، و بۆ له شوێنێکی دیکه و کاتێکی دیکه دا ده‌ست پێناکه‌ن؟ گرفتێکی پێوه‌ندیدار، ئه‌و جۆره‌ی له لایه‌ن لابۆڤه‌وه قسه‌ی لێوه‌کراوه، embedding problem واته گرفتی لانه دانان ه.
Address forms ( شێوه‌ی بانگگردن) ئه‌و وشه و فرهیزانهی که له قسه کردن، له چاوپێکه‌وتن و له نامه نووسین و هتد. دا بۆ بانگکردنی خه‌ڵکی دیکه به‌کار ده‌هێندرێن. شێوه‌کانی بانگکردن ده‌کرێ جێناوی وه‌ک ئێوه، عینوان وه‌ک ئاغا، خانم ، نێو وه‌ک جان و ئاغای سمیت، وشه‌و زاراوه‌ی خۆشه‌ویستی وه‌ک هاوڕێ، کاکه، خۆشه‌ویست، گوڵێ وه‌به‌ر بگرن. له هه‌موو جۆره پێوه‌ندییه‌ک دا، پێوانه هه‌نه بۆ ئه‌وه‌ی که کێ چ شێوه‌یه‌ک به کار بهێنێ بۆ بانگکردنی کێ، و مانا سه‌رداگیراوه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی به کار هێنانی شێوه‌یه‌ک یان شێوه‌یه‌کی دیکه چییه، و له چ بۆنه‌یه‌ک دا ده‌کرێ شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ بانگکردن به کار بهێندرێ. له بریتانیا ئه‌وه شتێکی نائاساییه که مرۆ دۆستێکی خۆی به نێو و پاشنێوی بانگ بکا، بۆ وێنه ئاغای سمیت، و زۆر ئاساییتره ئه‌وان به نێوی یه‌که‌میان هه‌ڵبدرێن، بۆ وێنه جان. له زۆرێک له زمانه‌کان دا، ئاخێوان ده‌بێ جێناوی که‌سی دووه‌می کۆ هه‌ڵبژێرن که له ئینگلیسی دا ده‌بێ به you، به پێی ئه‌و پێوانانه‌ی که له‌ڕووی کۆمهڵناسییزمانهوه له‌بار و به‌جێن.
ئه‌و ده‌ستبژێر کردنه به ئاسایی به‌کارهێنانی جێناوی تۆ و ئێوه ده‌گرێته‌وه.
adjacency pair( جووتۆکه‌ی نزیک ) له شیکردنه‌وه‌ی ئاخاوتن دا، به دووی یه‌کدی داهاتنی دوو ده‌ربڕین له لایه‌ن دوو ئاخێوی جیاوازه‌وه که ئه‌وی دووه‌میان به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی پێوه‌ندی په‌یدا ده‌کاته‌وه به ئه‌وی یه‌که‌میان. بۆ وێنه، به ئاسایی پرسیارێک وڵامێکی به دوو دادێ، و هه‌را لێکردن و بانگ کردنێک وڵامێکی به دوو دا دێ. وه‌ک ئه‌م دۆخه:
A: دایه!
B : ئه‌وه هاتم!
admixture ( تیههڵکێش) تێهه‌ڵکێش کردنی تۆوی زمانێک یان له‌هجه‌یه‌ک له زمانێک یان له‌هجه‌یه‌کی دیکه.ئه‌وه کاتێک ڕووده‌دا که ئاخێوان شێوهزارهێک به‌کار ده‌هێنن که زمانی بوومی خۆیان نییه و تێوه‌ردان، وه‌ک به‌کارهێنانی ڕاوێژێکی بێگانه یان گوێستنه‌وه‌ی قالبی ڕێزمانی له زمانێکه‌وه بۆ زمانێکی دیکه ڕووده‌دا. تێهه‌ڵکێش بیرێکی گرینگه له لێکۆڵینه‌وه‌ی زمانه پیجنه‌کان دا و یه‌ک له تۆوه سه‌ره‌کییه‌کانی پێواژۆی پیجناندن ه. تێهه‌ڵکێش ده‌توانێ وشه قه‌رزکردن له زمانێکه‌وه بۆ زمانێکی دیش بگرێته‌وه.
adstratum بڕوانه substratum
African American Vernacular English ( AAVE) ( شێوه‌زمانی ئینگلیسیی ئه‌مریکایی ئه‌فریقایی)
ئه‌و نێوه له لایه‌ن زمانناسانی کۆمهڵناسییزمان ی ئه‌مریکایی یه‌وه به کار ده‌هێندرێ بۆ ئاماژه به له‌هجه‌یه‌کی ئینگلیسی که ئینگلیسی زمانه‌کانی چینی خواره‌وه‌ی ئه‌مریکاییه ئه‌فریقاییه‌کانی ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، ، قسه‌ی پێده‌که‌ن که جۆراوجۆرییه‌کی هه‌رێمی زۆر که‌می تێدایه. ( ئه‌وه ئه‌و ئاخێوانه ناگرێته‌وه که له لوویزیانا به فه‌ڕانسه‌یی کرۆێل ده‌دوێن).ئه‌و شێوه‌زاره له سیستمی ده‌نگسازی خۆی دا و، به تایبه‌تی خه‌سڵه‌ته ڕێزمانییه‌کانی ( وه‌ک فت کردنی کرداری 'بوون')له له‌هجه سپییه‌کانی ئینگلیسی جیاوازه به شێوه‌یه‌کی ئاوا که زۆر له زمان‌ناسان ده‌ڵێن ئه‌و شێوه‌زاره له ڕووی مێژوویه‌وه نوێنه‌رایه‌تی قۆناخێکی وه‌دره‌نگ که‌وتووی له کرۆێل پاک بوونه‌وه‌ی کرۆێڵێکی ڕابردوو ده‌کا که پێشووتر وه کرۆێڵهکانی کاراییب و گولاه ده‌چوو. زمانناسانی دیکه که جار جار به 'ئینگلیسیهوان' نێوزه‌د ده‌کرێن ڕه‌چه‌ڵه‌کی AAVE به ته‌واوی ده‌گه‌ڕێننه‌وه سه‌ر ئینگلیسیی British Isles ( دوڕگه‌کانی بریتانیا). William Labov له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که له ساڵانی 1980 کاندا بڵاو کراوه‌ته‌وه، گوتوویه، ئێستا شێوه زمانی ئینگلیسیی ئه‌مریکایی ئه‌فریقایی له له‌هجه سپییه‌کانه‌وه داده‌بڕێ. ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه گه‌یشته گه‌نگه‌شه و دمه‌ته‌قه‌ی دوورکه‌وتنه‌وه له کۆمهڵناسییزمان ی ئه‌مریکایی دا. نێوێکی دیکه‌ی که له AAVE نراوه ' Ebonics ' ه.
Afro-Seminole بڕوانه Gullah
age- grading ( گۆڕانی زمان به پێی ته‌مه‌ن) ئه‌وه دیارده‌یه‌که که ئاخێوان له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی زمانی دا عاده‌تی قسه‌کردنی خۆیان به پێی چوونه سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نیان به‌ره به‌ره ده‌گۆڕن و ئه‌و گۆڕانه له هه‌موو وهچێک دا دووپاته ده‌بێته‌وه. بۆ نموونه، له نێو هێندێک کۆمه‌ڵگه‌ی زمانی دا نیشان دراوه، که ئه‌وه بۆ ئاخێوان ئاسایی یه به نزیک بوونه له نیوه‌ی ته‌مه‌نیان زمانی خۆیان به ئاراسته‌ی acrolet (به‌رز له‌هجه) بگۆڕن و دوایه دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتنه ته‌مه‌نی خانه نشینی روو بکه‌نه قالبه‌کانی که‌متر به پرێستیژی قسه کردن. گۆڕانی زمان به پێی ته‌مه‌ن شتێکه که ده‌بێ لێی بڕواندرێ کاتێک مرۆ له گۆڕانی ده‌ستبه‌جێی زمانی ده‌کۆڵێته‌وه بۆ ده‌سته به‌ر کردنی ئه‌وه‌ی که مرۆ نه‌گاته ئاکامی هه‌ڵه له‌مه‌ڕ جیاوازییه‌کانی زمانی له نێوان وه‌چان دا.
Americana ( ئه‌مریکانا) له کۆتایی شه‌ڕی نێوخۆی ئه‌مریکا له ساڵی 1865، به‌هه‌زاران ئه‌مریکایی خه‌ڵکی باشوور که له شه‌ڕ دا شکاپوون ئه‌مریکایان به جێهێشت و 40,000 که‌سیان چوون بۆ برازیل و له‌وێ هێندێک شوێنیان ئاوه‌دان کرده‌وه و لێی دامه‌زران. بهنێوبانگترینی ئه‌و نیشتگایانه ئه‌مریکانا یه که له نزیکه‌ی 100 میلی ڕۆژئاوای باکووری سه‌نت پاولۆ هه‌ڵکه‌وتووه. زمانی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه به ده‌یان ساڵ شێوه‌زارێکی باشووری ئینگلیسیی ئه‌مریکایی بوو، و ئێستاش به سه‌دان خه‌ڵکی به ساڵداچووتر هه‌ن که به شێوه‌یه‌کی کۆنی ئینگلیسی قسه ده‌که‌ن که ڕیشه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه جۆرجیا و ئاڵاباما. ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه به‌ره به‌ره بووه به دووزمانزان واته ئینگلیسی و پورتوگاڵی، و ئێستا گۆڕانی زمان به‌ره‌وه پورتوگاڵی ڕووده‌دا.
anglicists بڕوانه African American Vernacular English
Angloromany ( ڕۆمانی ئینگلیسیانه) زمانی ئێتنیکی Rom ڕۆمه‌کان ( قه‌ره‌چییه‌کان) ڕۆمانی یه، زمانێکی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک هیندیی باکۆری که خزمی هیندی و پونجابییه. له ئاکامی گۆڕانی زمانی دا، قه‌ره‌چییه‌کان له ئینگلیستان ئیدی چی دی به‌و زمانه قسه ناکه‌ن.به‌ڵام، زۆر له‌وان ده‌توانن به شێوه‌زارێک قسه بکه‌ن که به ڕۆمانی ئینگلیسییانه به نێوبانگهAngloromany یان Anglo – Romany . ئه‌وه شێوه‌زارێکه که به‌و جۆره‌ی زمان‌ناسی قه‌ره‌چیی بریتانیایی Ian Hancock ده‌ڵێ، زۆر له ناو، کردار و ئاوه‌ڵناوه‌کانی ڕه‌چه‌ڵه‌کی ڕۆمانییان هه‌یه، به‌ڵام، ئامرازی ناسیاوی، هه‌ژمار، ئامرازی پێوه‌ندی، جێناو، ئیزافه و کۆتاییه ڕێزمانییه‌کانی، هه‌ر وه‌ها فۆنێتیکس و فۆنۆلۆژییهکهی، ئینگلیسینه.ڕۆمانی ئینگلیسیانه ده‌کرێ وه‌ک دژه زمان هه‌ڵسووڕێ و به‌شێکی گرینگی پێک هێناوه له به‌ره‌و پێشبردنی slang (وشه‌ی هه‌ڕه‌مه‌کی) زمانی ئینگلیسی دا. ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خۆاره‌وه نموونهیهکییهتی:
Jesus pukkered them this parable.’Suppose tutti’s got a hundred bokros and yek of them’s nasherdi.Is there a mush among the lot of you as would not muk the ninety- nine in the bokro-puv and jel after the nasherdi bokro till he latchers it?
Karna he’s latchered it he riggers it on his his dummer, well pleased he is. Karna
He jells home he pukkers his friends and all the foci around “ Be happy with mandi,
Because I’ve found my nasherdi bokro”.’
عیسا ئه‌و چیرۆکه‌ی بۆ گێڕانه‌وه.' وای ده‌بنێن ئێوه سه‌د سه‌ر مه‌ڕتان هه‌یه و یه‌کێکتان بزر کردووه.داخودا له نێو ئێوه دا پیاوێک نییه که نه‌وه‌د و نۆ مه‌ڕه‌که به‌جێ بهێڵێ و بچێ به دوای مه‌ڕ بزر بووه‌که دا هه‌تا ده‌یبینێته‌وه؟ کاتێک ده‌یبینێته‌وه له سه‌ر شانی داده‌نێ، زۆر خۆشحاڵه. کاتێک ده‌گاته‌وه ماڵێ به دۆسته‌کانی و هه‌موو دۆسته‌کانی ده‌رو ده‌وری ده‌ڵێ: " به من شاد بن، چونکه مه‌ڕه بزربووهکهم دۆزیوه‌ته‌وه".'
Ann Abor case ( دۆزی ئان ئابۆر ) دۆزێکی مه‌حکه‌مه له شاری ئان ئابۆر، له ئه‌یاله‌تی میشیگان، له ده‌وڵه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، له ساڵی 1979، که تێیدا دایکوبابانی ئه‌مریکایی ئه‌فریقایی سکالایان کرد که له سیستمی په‌روه‌رده دا ده‌رفه‌تی پێویست نییه بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی که ئاخێوی بوومی شێوه زمانی ئینگلیسیی ئه‌مریکایی ئه‌فریقایین و به ئینگلیسیی ستاندارد قسه ناکه‌ن. ویلیا‌م لابۆڤ به‌ڵگه‌ی ئه‌وتۆی پیشکێشی ئه‌و مه‌حکه‌مه‌یه کرد که ده‌یانسه‌لماند شێوه زمانی ئینگلیسیی ئه‌مریکایی ئه‌فریقایی شێوه‌زارێکی زمانی ڕێکوپێکه و، پێوه‌ری هه‌یه. مه‌حکه‌مه بڕیاری دا سیستمی په‌روه‌رده ده‌بێ ئه‌و ڕاستییه له به‌ر چاو بگرێ ئه‌و منداڵانه‌ی دێنه مه‌دره‌سه و به‌و شێوه‌زاره قسه ده‌که‌ن له‌ڕووی پێوانه‌ی زمانییه‌وه زمانه‌که‌یان ته‌واوه ته‌نیا له ڕووی زمانییه‌وه له ئینگلیسیی ستاندارد جیاوازه. بڕوانه linguistic gratuity ، principle of
anthroliguistics بڕوانه anthropological linguistics
anthropological linguistics ( زمانناسیی مه‌ردمناسانه) لکێک له لێکۆڵینه‌وه له زمان و کۆمه‌ڵ، که جار جار وه‌ک antrolinguistics ( زمان‌ناسی مه‌ردمناسی) نێوزه‌د ده‌کرێ.ئامانجی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌و بواره به‌شێکی وه‌ک ئی مهردمناسهکان وایه - بۆ دۆزینه‌وه و ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتری بناخه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی تایبه‌ت( به تایبه‌تی کۆمه‌ڵی پچووکتری نا ئوڕووپایی دیاره هه‌ر به‌تایبه‌تی ئه‌و جۆره کۆمه‌ڵه‌ش نا – له‌و بواره دا مێتۆدی کار بریتییه له شی کردنه‌وه‌ی زمانان و پێوانه‌ی به‌کارهێنانی زمان. ئه‌و بوارانه‌ی له زمانناسیی مه‌ردمناسانه دا لێیان ده‌کۆڵدرێته‌وه بریتین له زاراوه‌ی له مه‌ڕ خزمایه‌تی، فه‌رزییه‌ی ساپیر- ۆرف و بڤه‌ی زمانی. هه‌ر وه‌ها پێوه‌ندییه‌کی چڕ و پته‌ویش له نێوان زمانناسیی مه‌ردمناسانه و ئێتنۆگرافی قسه کردن له گۆڕێ دایه.
antilanguage (دژه زمان) ئه‌وه زاراوه‌یه‌که مکاییل هالیده‌ی دایتاشیوه بۆ ئاماژه کردنی به شێوه‌زارێکی زمان، که به‌ئاسایی له بۆنه‌ی تایبه‌تی دا له لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌یه‌کی به‌ڕێژه بێده‌سته‌ڵات یان ده‌په‌راوێز که‌وتوو له کۆمه‌ڵێک دا قسه‌ی پێده‌کرێ،و واداده‌ندرێ که قسه‌که‌رانی دیکه‌ی زمانه‌که لێی تێنه‌گه‌ن یان به‌ڵاوه بنێدرین.نموونه‌ی ئه‌و ده‌ستانه‌ی که شێوه‌کانی دژه زمان به‌کار ده‌هێنن بریتین له تاوانکاران،خووگرانی ماده‌ی بێهۆشکه‌ر،منداڵه مه‌دره‌سه، هاوجینسخواز و قه‌ره‌چییان. ئه‌و شێوه‌زاره به‌تایبه‌تی به‌ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی په‌یڤی هه‌ڕه‌مه‌کیslang ) ) که جار جار پێده‌گوترێ argot، ده‌پارێزدرێ، و ئه‌و په‌یڤانه‌ش ده‌گرێته‌وه که له زمانانی دیکه‌وه که‌وتوونه‌ته‌وه. نموونه‌کانی ئوڕووپایی دژه زمان بریتین له پۆلاری و ئانگڵۆڕۆمانی. هێندێک له‌و شێوه‌زارانه پشت به پێواژۆی ئاڵوگۆڕی فۆنۆلۆژی یان شێواندنی دیکه ده‌به‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی که‌سی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان لێیان تێنه‌گه‌ن – بڕوانه back slang، Pig Lating ، rhyming slang و هه‌ر وه‌ها gayspeak
( له شێوه‌زاره کوردییه‌کان دا ئه‌وه‌ی که هه‌ژار له " چێشتی مجێو‌ر" دا باسی کردووه ده‌کرێ به "دژه زمان" دابندرێ: " ده‌گه‌ڵ زه‌بیحی دوو به دوو زمانێکمان دروست کردبوو که تێک ده‌گه‌یشتین و که‌س تێمان نه ده‌گه‌یشت. ڕۆژێک که به‌و زمانه قسه‌مان ده‌کرد، کابرایه‌ک گوێی لێ بوو، ڕووی کرده کابرایه‌کی دی و گوتی: - ئاخر بۆچی ئاخر زه‌مان نییه؟ ئه‌و سه‌گبابانه به زمانی جووله‌کان قسه ده‌که‌ن، ده‌بڵێ له کوێی فێر بوون؟! "
(چێشتی مجێو‌ر، لاپه‌ڕه‌ی 63)
Appalachians, the ( ئاپاڵاچیانس) ناوچه‌یه‌کی به‌رز له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا که لههجهناسانی ئه‌مریکایی له‌وێ له به‌ر ئه‌وه‌ی له‌هجه‌گه‌لی نه‌ریتی زۆره لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زۆریان کردووه. ئه‌و ناوچانه‌ی که له‌هجه‌ناسان له هه‌موو جێیه‌ک زیاتر له لههجهکانیان کۆڵێوه‌ته‌وه ڤیرجینیای ڕۆژئاوایه.
apparent-time studies (لێکۆڵینه‌وه‌ی ماوه‌ی دیار) بریتییه له لێکۆڵینه‌وه‌ی گۆڕانی زمانی و حه‌ول ده‌دا بۆ توێژینه‌وه‌ی گۆڕانه زمانییه‌کان هه‌ر که ڕوو ده‌ده‌ن، نه‌ک له زه‌مانێکی دیاریکراو دا ( بڕوانه real-time studies )،به ڕێگه‌ی به‌راورد کردنی شێوه‌ی قسه کردنی ئاخێوی پیرتر و ئاخێوی جه‌وانتر له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی تایبه‌تی دا و ، وا داده‌ندرێ که جیاوازییه‌کانی نێو ئه‌و ده‌ستانه له‌به‌ر ئه‌و گۆڕانانه بێ که له له‌هجه‌ی کۆمه‌ڵگه‌که‌دا ئێستا به‌ڕێوه‌یه، ئاخێوه پیرترهکان شێوه‌ی کۆنتر و ئاخێوه جهوانترهکان شێوه‌ی تازه‌تر به‌کار ده‌هێنن. به‌و شێوه‌یه‌ی William Labov ویلیا‌م لابۆڤ ئاماژه‌ی پێکردووه، که ئه‌و دوو زاراوه و تێکنیکانه‌ی داهێناوه،له‌و به‌راورد کردنه دا گرێنگه ته‌مه‌نی ده‌سته‌کان و گۆڕانه زمانییه‌کان و ئه‌و جیاوازییانه‌ی وا له‌به‌ر ئاستی ته‌مه‌ن له‌گۆڕێدان له یه‌کتری بکرێنه‌وه.
applied linguistics ( زمانناسیی کارپێکردن) کارپێکردنی دۆزراوه‌کانی زمان‌ناسی بۆ چاره‌سه‌رکردنی گیر‌و گرفته‌کانی دنیای واقیع. ئه‌و زاراوه‌یه زۆر جار له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کارپێکردنی زمان‌ناسی بۆ ده‌رسدادانی زمانی بێگانه و زمانی دوویه‌م به کار ده‌هێندرێ.
applied sociolinguistics ( کۆمهڵناسییزمانیی کارپێکردن) کارپێکردنی دۆزراوه‌کانی کۆمهڵناسییزمان بۆ چاره سه‌ر کردنی گێروگرفتهکانی دنیای واقیع. بڕوانه Ann Abo case ( دۆزی ئان ئابۆر)، cross- cultura communication ، interactional sociolinguistics ، language conflict ،language cultivation ، language planning ،language rivaval، verbal deprivation .
areal linguistics بڕوانه geographical linguistics
argot /argou/ ( ئارگۆ) زاراوه‌یه‌ک که هێندێک جار بۆ ئاماژه کردن به‌و جۆره antilanguage دژه زمانانه به
کارده‌هێندرێ که په‌یڤه هه‌ڕه‌مه‌کییه‌کان نموونه‌ی شێوه قسه‌کردنی ده‌سته تاوانکاره‌کانه.
artificial language بڕوانه historicity
Arumanian بڕوانه Vlach
Arvanitika ( ئارڤانیتیکا) ئه‌و نێوه‌یه که له یۆنان له زمانی خه‌ڵکی ڕه‌سه‌نی که‌مایه‌تی زمانی ئاڵبانیی زمانی
ئه‌و وڵاته نراوه. ئه‌و که‌مایه‌تییه له سه‌روبه‌ندی سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاسته‌وه له یۆنان ده‌ژی و، ئێستا زۆربه‌یان له ناوچه‌کانی Attika، Biotia و به‌شێکی زۆری Peloponnese ده‌ژین. زۆر له گه‌ڕه‌که‌کانی ده‌وروبه‌ری ئاتێن ئاڵبانی زمانن، یان تا ئه‌و دواییانه ئاڵبانی زمان بوون. دیاریکردنی ژماره‌ی ئاخێوانی ئه‌و زمانه دژواره به‌ڵام ده‌کرێ بگه‌نه 50000 که‌س. هیچ گومان له‌وه دا نییه که ئارڤانیتیکا شێوه‌زارێکی ئاڵبانی یه - ده‌ره‌جه‌ی دووری نێوان ئارڤانیتیکا و له‌هجه‌کانی باشووری ئاڵبانی ئه‌وه‌نده که‌مه له‌یه‌ک تێگه‌یشتنی دوولایه‌نه‌یان دژوار نییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئاماژه کردن به زمانه‌که به نێوێکی دیکه له به‌ر ئه‌وه‌یه وا نیشان بدرێ که ئارڤانیتیکا زمانێکی سه‌ربه‌خۆیه تا ئه‌وه‌ی که له‌هجه‌یه‌کی زمانی ئاڵبانی بێ، که زمانی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتێکی دراوسێ یه.
audience design ( شێواز بۆ به‌رده‌نگان ) باوه‌ڕێک که له لایه‌ن Allen Bell وه پێش خراوه سه‌باره‌ت به شێوازی شێوه‌زار له زمان دا له ڕووی وڵامی ئاخێوان له ئاست به‌رده‌نگان و ئه‌وانه‌ی گوێیان لێ ڕاده‌دێرن. ئه‌و مۆدێله‌ی Bell دایهێناوه تا ڕاده‌یه‌ک له تیۆری accommodation ( گونجاندن) وه که‌وتووه‌ته‌وه.
augmentative ( لێزیادکراو) به پێچه‌وانه‌ی diminutive( پچووککراو). به ئاسایی شێوه‌یه‌کی ناو، که مانای " گه‌وره"ی لێ زیاد کراوه. له زمانه ئوڕووپاییه‌کان دا به ئاسایی ئه‌وه به پاشگرێک نیشان ده‌درێ وه‌ک له زمانی یۆنانی دا وشه‌ی pedharos (کوڕی گه‌وره) که له وشه‌ی pedhi ( ڕۆڵه)ساز کراوه. زۆر جار ئه‌وه پێههڵگوتنیشی تێدا ده‌خوێندرێته‌وه وه‌ک له وشه‌ی pedharos دا که زۆر جار به مانای " کوڕی گه‌وره‌ی قۆز" ه.
Ausbau language ( زمانی ئاوسباو) (به ئه‌ڵمانی /”ausbau”/ ) ئه‌وه چه‌مکێکه زمان‌ناسی ئه‌ڵمانی کۆمهڵناسییزمان Heinz Kloss دایتاشیوه. شێوه‌زارێک که ئاستی خۆی ده‌گه‌یێنێته پله‌ی زمان، تا ئه‌وه‌ی که وه‌ک له‌هجه بمێنێته‌وه، ئه‌ویش نه‌ک له به‌ر خه‌سڵه‌ته زمانییه‌کانی ، که له زمانیabstand ئابشتاند دا هه‌یه، به‌ڵکوو له به‌ر خه‌سڵه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تی، کولتووری و سیاسییه‌کانی. ئه‌و جۆره خه‌سڵه‌تانه به ئاسایی ده‌گه‌نه سه‌ربه‌خۆیی و ستاندارد کردن. نۆروێژی و سوێدی به زمانی جیاواز و سه‌ربه‌خۆ داده‌ندرێن، نه‌ک له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان له ڕووی زمانییه‌وه زۆر له‌یه‌ک جیاوان – به ڕوونی تێگه‌یشتنی دوولایانهیان هه‌یه- به‌ڵکوو له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان سه‌ر به دوو ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌ی جیاواز و سه‌ربه‌خۆن و، له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ریتی سیستمی نووسینی جیاواز، کتێبی ڕێزمانی جیاواز و قامووسگهلی جیاوازیان هه‌یه. Ausbau ئاوسباو وشه‌یه‌کی ئاڵمانییه بۆ " دڕێژ بوونه‌وه" یان " له سه‌ریه‌ک کۆبوونه‌وه". سرنج بده‌ن کاتێک زمانانی تازه‌ی ئاوسباو به‌ڕێگه‌ی پلان داڕشتنی زمانی یه‌وه پێش ده‌خرێن، پلان داڕێژه‌ران زۆر جار ئه‌وه‌نده‌ی له ده‌ستیان بێ ڕوو ده‌که‌نه ئه‌و دوورییه‌ی له به‌ر ده‌ست دایه. بۆ وێنه، Ivar Aasen ئیڤار ئاسێن، داڕێژه‌ری ئه‌و شێوه ستاندارده‌ی زمانی نۆڕوێژی که ئێستا به Nynorsk نی نۆرشک به نێوبانگه به ئانقه‌سته ئه‌و زمانه‌ی له سه‌ر ئه‌و له‌هجه ( ڕۆژئاواییه) نۆروێژیانه داڕشت که له دانمارکی، که تا ئه‌و سه‌روبه‌ندی زمانی ستانداردی نۆڕوێژ بوو، له‌هجه‌ی هه‌ر دوور بوون. له زمانی ئینگلیسی دا زاراوه‌یه‌کی هاوتای Ausbau که به به‌ربڵاوی به کار بهێندرێ نییه، به‌ڵام جار جار زاراوه‌ی " زمان له ڕووی درێژ بوونه‌وه‌وه" به کار ده‌هێندرێ.
Austin, J.L. بڕوانه speech act theory
Autonomy ( سه‌ربه‌خۆیی) زاراوه‌یه‌ک، کهزمانناسی ئه‌مریکایی نۆڕوێژی Einar Haugen ئاینار هاوگن دایتاشیوه و له مه‌ڕ کاره‌کانی وییه که به مانای سه‌ربه‌خۆیی یه و به پێچه‌وانه‌ی heteronomy (به‌سترانه‌وه‌یی) یه. سه‌ربه‌خۆیی بریتییه له خه‌سڵه‌تێکی شێوه‌زاری زمانێک که ستاندارد کراوه و ڕێساکانی گرده‌وه‌کۆیی کراون و بۆیه‌ش به زمانێکی سه‌ربه‌خۆ داده‌ندرێ. شێوه‌زارێکی سه‌ربه‌خۆ ئه‌و شێوه‌زاره‌یه که ئاخێو و نووسه‌رانی له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی، کولتووری و په‌روه‌رده‌ییه‌وه به هیچ کام له شێوه‌زاره‌کانی دیکه‌ی ئه‌و زمانه نه‌به‌ستراونه‌ته‌وه و، به ئاسایی ئه‌و شێوه‌زاره‌یه که بۆ نووسین له نێو ئه‌و کۆمه‌ڵگه به‌رباسه دا به‌کار ده‌هێندرێ. ئینگلیسیی ستاندارد ئه‌و لههجهیهیه که خه‌سڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه، له کاتێک دا شێوه‌زاری Cockney کاکنی ئه‌و نیشانه‌یه‌ی نییه.
aviodance language ( زمانی خه‌سوو) شێوه‌زارێکی زمانی که به‌کارهێنانی پێوه‌ندی دوولایه‌نه‌ی خه‌ڵکی ئه‌وتۆی که وه‌کوو دی له به‌ر taboo بڤه و به‌رته‌نگی چڕی کۆمه‌ڵایه‌تی ناتوانن به‌یه‌که‌وه بدوێن و تێکه‌ڵاوییان هه‌بێ. له زۆرێک له کۆمه‌ڵگه ڕه‌سه‌نه‌کانی ئاوسترالیا دا بڤه و به‌رته‌نگی ئاوا هه‌یه بۆ پێوه‌ندی له نێوان پیاوێک و خه‌سووه‌که‌ی دا. له هێندێک له‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا ته‌نیا کاتێک ئه‌وان ڕێگه‌یان پێده‌درێ قسه له‌گه‌ڵ یه‌کتری بکه‌ن به‌و مه‌رجه‌ی شێوه‌زارێکی تایبه‌تی زمان به کار بهێنن، که جار جار به زمانی خه‌سوو به نێوبانگه. له‌و شێوه‌زاره دا هێندێک وشه به‌کار ناهێندرێ و جارجار شێوه‌زاره‌که له ڕووی سیستمی فۆنۆلۆژی ( ده‌نگسازی) شه‌وه له شێوه‌زاره‌کانی دی جیاوازه.

.jpg)














.jpg)



